کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان دەکات

24-08-2023
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان فیدان دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ پێنجشەممە 24/8/2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا.

دوای ئەوەی دڕەنگانی شەوی ڕابردوو، 24/8/2023 وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر، ئەمڕۆ دیدارو کۆبووەنەوەکانی لە ھەولێر لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکانی ھاکان فیدان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بوو و دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.