کوردستان

تەرمی دوو کچە هاوڕێ به‌ خنكاوی دۆزرایەوە

24-08-2023
تەرمی دوو کچە هاوڕێ به‌ خنكاوی دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو کچ لە رووباری خازر لە نزیک گوندی خەلیلکان سەر بە ناحیەی گردەسێن دۆزرانەوە.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، دوو کچ کە تەمەنیان لە دەوروبەری 20 و 24 ساڵیدایە لە رووباری خازر خنکان و تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

راشیگەیاندووە، تەرمی یەکێک لە کچەکان خۆی سەرئاو کەوتووە و تیمەکانیان تەرمی کچەکەی دیکەیان دەرهێناوە و رەوانەی دادپزیشکیی ئاکرێ کراون.

بەپێی زانیارییەکان، کچەکان هاوڕێی یەکتر بوون و قوتابین، تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 24 ساڵیدا بووە، دوێنێ ئێوارە بۆ مەلەوانی رۆشتوونەتە سەر رووباری خازر و خنکاون.