کوردستان

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە دەرکرد

21-08-2023
مەسرور بارزانی بڕیارێکی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە دەرکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرەی راگرت.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا مەسعود بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە و راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە بوو.

لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاووڵاتییان.