کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە سەبارەت بەهێرشەکەی قەزای پێنجوێن

11-08-2023
ڕاگەیەنراوێک لە دژە تیرۆری کوردستانەوە سەبارەت بەهێرشەکەی قەزای پێنجوێن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دژە تیرۆری کوردستان، سەبارەت بە هێرەشەکەی ئەمرۆی تورکیا لەقەزای پێنجوێن، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دژە تیرۆر:
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێک و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 11ی ئابی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران.