کوردستان

لەسنوری سلێمانی گەنجێک کوژرا

07-08-2023
لەسنوری سلێمانی گەنجێک کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

درەنگانی شەوی ڕابردوو 7/8/2023 بەهۆی شەری نێوان دوو بنەماڵە، لە شارۆچکەی بازیان، پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا.

لە شاره‌دێی تەیناڵى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى بازیانی سنووری سلێمانی، درەنگانی شەوی رابردوو شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە رووى دا، بەهۆیەوە کەسێک بەناوى (دلێر رەشید) تەمەن 40 ساڵ بەسەختى بریندار بوو، دواى گەیاندنى به‌ نەخۆشخانە، بەهۆى سەختی برینەکەیه‌وە گیانى لەدەست دا.

شایەتحاڵێک باس لەوە دەکات کە ، دوو بنەماڵە کە پێشتریش کێشەیان هەبووە لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی نیو کاتژمێر شەڕە تەقە لەنێوانیاندا رووی دا وە و بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا.