بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆیە ڕونکردنەوەیەکی دا.
ڕونکردنەوەکەی هاتووچۆی هەولێر:
شەوی ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، گرتەیەکی ڤیدیۆی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، کە تیایدا کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل یەک بەدوای یەک لەسەر چرای سووری ترافیک لایتی مەخمور ناوەستن، و کامیرای تۆمارکردنی سەرپێچیش یەک بەدوای یەک سەرپێچیان بۆتۆماردەکات. لە ڤیدیۆکە کەسێک قسە دەکات و دەلێت ئەوە کەژاوەی دوای مردووێکە و بۆ گۆڕستان دەچن، کەچی کامیرە سەرپێچیان بۆتۆماردەکات.
هاووڵاتیانی ئازیز پێویستە ئاگادار بن:
بۆ سەلامەتی هەمووان، داواتان لێ دەکەین پێگیری بە یاسا و ڕێنماییەکان بکەن و لە چرای سووری ترافیک لایتەکان بوەستن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
2023/7/29