کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

29-07-2023
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەگوێرەی پشێبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 29/7/2023، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 43

سلێمانی : 41

دهۆک: 43

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 43

سۆران: 41