کوردستان

کەسێک لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

27-07-2023
کەسێک لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023/7/27 لەسەر ڕێگای نێوان( میراوە و تونێلی ماوەران)، لەسنووری قەزای شەقڵاوە، ئوتومبێلێکی جۆری( کیا موهاڤی ) بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا, لە ڕێگا دەرچوو بەرەو هەڵدێر وە چەند تەقلەیەکی لێدا تاکو گەیشتە کۆتایی دۆڵەکە.

لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێرەکەی گیانی لەدەستدا.