کوردستان

بە گوژمەی نزیکەی 367 ملیۆن دینار باخچەیەک دروست دەکرێت

26-07-2023
بە گوژمەی نزیکەی 367 ملیۆن دینار باخچەیەک دروست دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجکردنی گوژمەی (366،768،000)دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە شاری زاخۆ.

لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی رێژەیی سەوزایی لە سنووری شاری زاخۆ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجکردنی گوژمەی (366،768،000)دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە شاری زاخۆ.

ئەوەش خراوەتەروو کە باخچەکە دەکەوێتە گەڕەكی جگەرخوێن و، بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەرچووە.