کوردستان

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

25-07-2023
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

دەقی پەیامەکەیە؛

لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.

ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان