کوردستان

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 130 کەس دادەمەزرێندرێت

24-07-2023
بە فەرمانی مەسرور بارزانی 130 کەس دادەمەزرێندرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی 7ی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن .