کوردستان

سودانى: دەبێت وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاری بکرێت

18-07-2023
سودانى: دەبێت وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم دیاری بکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ ئاماژەی بەوە داوە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە".

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کە بڕیارە له‌ 18ی کانوونی یه‌كه‌م ئەنجام بدرێت.