کوردستان

مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ خەڵکی کفری دەنێرێت

16-07-2023
مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ خەڵکی کفری دەنێرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمم کوردستان پەیاميک بۆ خەڵکی کفری دەنێرێت.

دەقی پەیامەکە:

هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و  بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت. دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.

مەسرور بارزانی