کوردستان

داوایەک لە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کوردستان

12-07-2023
داوایەک لە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

له نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ به‌روارى دووشه‌ممه‌ 2023/7/10 به‌ واژۆى به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌يه‌كيشى به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه‌‌، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره‌ (90) له‌ 2023/3/26، بڕيار دراوه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه‌ بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه‌ كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌كانى عێراق له‌ به‌روارى 2023/12/18.