کوردستان

خەزوورێک زاواکەی خۆی دەکوژێت

12-07-2023
خەزوورێک زاواکەی خۆی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ چوارشەممە 2023/7/12، لە شەقامی سورچیانی شاری هەولێر خەزوورێک بەهەشت گولـلە زاوایەکی خۆی کوشت.

شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە باسی کوژرانی زاوایەک لەلایەن خەزوورییەوە دەکات و رایدەگەیەنێت: زاواکە لە لایەن خەزوورییەوە کوژراوە و دواتر کچەکە لەسەر تەرمی مێردەکەی دەگریا.

ئەو کەسەی کوژراوەکە تەمەنی 30 ساڵە و بە گوتەی شایەتحاڵەکان، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە.