کوردستان

هەولێر.. لە شەش مانگ 168 ئۆتۆمبێل سوتاون

07-07-2023
هەولێر.. لە شەش مانگ 168 ئۆتۆمبێل سوتاون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکرای کرد، کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ تەنها لە هەولێر 168 ئۆتۆمبێل سووتاون، لەو ژمارەیەدا سووتانی 15 ئۆتۆمبێل بەهۆی کێشەی فیول پەمپەوە بووە.

وتەبێژی بەگری شارشتانی راشیگەیاند، هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکاندا، بەهۆی خراپیی کوالێتی جۆری بەنزینه‌، کە دەبێتە هۆی درووستبوونی ژەنگ و دواتر شۆرتی کارەبا، کە ئەمە هۆکارێکی سەرەکی سووتانی ئۆتۆمبێڵە.