کوردستان

هەولێر.. کرێکارێک گیانی لەدەستدا

03-07-2023
هەولێر.. کرێکارێک گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە باڵەخانەیەک بەرزکەرەوەیەک کەوتەخوارە و کرێکارێک گیانی لەدەستدا 

لە نهۆمی ١٣ی باڵەخانەیەک بەرزکرەوەیەک کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لە دەستداوە:

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی ناحیەی عەینکاوەی سەر بە شاری هەولێر بووە.

کرێکارەکە ناوی محەمەد جەلالە و تەمەنی ٢١ ساڵەو لەو باڵەخانەیە کاری کردووە.