کوردستان

یەکەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

20-06-2023
یەکەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ سێشەممە ٢٠/٦/٢٠٢٣ هاووڵاتیەک شاری مەککە بە ناوی رەحیمە قادر حەسەن لە دایکبووی ١٩٥٧ ە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە کۆچی دوایی کرد.

ئەو هاووڵاتیە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام دەدرێت و هەر ئەوکاتە دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالعزیز دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دوایی دەکات.