بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی 6ی 2023، ماڵپەری فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بانکەکە 202 ملیۆن و 769 هەزار و 44 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
لەو بڕە پارەیە کە خراوەتە بازاڕاوە، وەکو ئەوەی بانکی ناوەندیی ئاماژەی پێ داوە، 182 ملیۆن و 919 هەزار و 44 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە و 19 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاریش بە شێوەی نەختینە (نەقد) بووە.