کوردستان

شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق چی ڕوویدا؟

10-06-2023
شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق چی ڕوویدا؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

درەنگانی شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق ١٢ ماددەی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرد.

دوای چەند جار دواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، درەنگانی شەوی هەینی ٩/٦/٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق ١٢ ماددەی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرد، کە ئەوانیش ماددەکانی ٢-٩-١٠-١١-١٢-١٣-١٨-١٩-٢٠-٢١-٢٣-٢٤ بوون.

ماددەی ١٣ی پرۆژە یاسای بودجە پەسەندکرا و ماددەی ١٤ کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دواخرا، ئەمەش بوە هۆی دروستبوونی گرژی و ئالۆزی لەلایەن پەرلەمانتارە کوردەکان، سەرەنجام ماددەی ١٤ دواخرا تاوەکو رێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

دوای ئەوەی ماددەی ١٤ دواخرا، هەریەک لە ماددەکانی ١٥ و ١٦-١٧ ش بەهەمان شێوە دواخرا بۆ کاتێکی تر.

پاشان هەر یەک لە ماددەکانی ١٨-١٩-٢٠-٢١-٢٣-٢٤ بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرا، بەڵام ماددەی ٢٢ لە پرۆژەیاسای بودجە لابرا کە باس لە باجی کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەکات.

لەکۆتایشدا دانیشتنەکەی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا بۆ کاتژمێر 5ى ئێوارەی رۆژی شەممە.