کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی: پایزی ئەمساڵ مەترسیدار دەبێت

02-06-2023
شارەزایەکی کەشناسی: پایزی ئەمساڵ مەترسیدار دەبێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، “ئاماژەکان رونن بۆ پایزی ئەمساڵ کە بێ وێنە بێت لەروی زۆری بارانەوە لەھەمان کاتیش مەترسیدار ئەبێت".

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا دەلێت: لەم مانگەدا دو حاڵەتی بارانبارینمان ئەبێت لەنێوان 10 بۆ 12 مانگ، هەروەها لە دوای 17ی مانگەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پلەی گەرمی دەریا و زەریاکان بەردەوام بەرزدەبنەوە بەتایبەت ئەتڵەسی باشور بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە هەڵمێکی زۆر دەردەکات و بە ئاڕاستەی باکانەوە جوڵەدەکات بۆ سەر ئەفریقا و دواتریش بەھۆی یەکگرتنی لەگەڵ ئەو بارستە ھەوا ساردانەی بەردەوام بۆ سەر دەریای ناوەراست دادەبەزێت، لەسەر ناوچەکانی میسر و سعودیە ئەبێتە ھۆی بارانی بەلێزمە و لافاو وەک لەماوەی پێشتریشدا رویدا بە ھاتنی بۆ ناوچەکانی ئێمە کاریگەری وەک ھەمیشە کەمتر دەبێتەوە بۆ دۆخێکی ناسەقامگیری لاواز بەبارانێکی کەمتر و چالاکی ھەورە بروسکە تێپەردەبێت".

ئەوەشیخستۆتەڕو، "لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا ئاماژەکان رونن بۆ پایزی ئەمساڵ کە بێ وێنە بێت لەروی زۆری بارانەوە لەھەمان کاتیش مەترسیدار ئەبێت".