کوردستان

سەلاحەدین دەمیرتاش وازهێنانی لە  کاری سیاسیی راگەیاند

31-05-2023
سەلاحەدین دەمیرتاش وازهێنانی لە  کاری سیاسیی راگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند دەست لەکاری سیاسی هەڵدەگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کردووە کە بڕیارە سبەی بڵاوبکرێتەوە. دەمیرتاش دەڵێ :

بە ناوی خۆمەوە لە دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی سیاسەتێکی شایستەی گەلەکەمان بخەمەڕوو، بەڵێن دەدەم بە هەوڵە کردارییەکانی خۆم ئەو کەموکوڕییانە چارەسەر بکەم".

سوپاس بۆ ڕەخنەی بنیاتنەر بەرامبەر بە من. هەوڵ دەدەم سوود لەو ڕەخنانە وەربگرم. لە کاتێکدا کە وەک هەموو هاوڕێیانم لە زیندانەوە بە خۆڕاگری بەردەوامم لە خەبات، لەم قۆناغەدا سیاسەتی چالاک بەجێدەهێڵم”.

سڵاوی هەڤاڵانەم بۆ هەمووتان دەنێرم خۆشەویستەکەم و بە حەسرەتەوە هەمووتان لە باوەش دەگرم.