کوردستان

تەقە لە سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کرا

24-05-2023
تەقە لە سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی، ئەمڕۆ بە چەک هەڵیکوتاوه‌ته‌ سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی کردووە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/5/2023، سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، بە میدیاكانی یه‌كێتی ڕاگەیاند، "کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی، ئەمڕۆ بە چەک هەڵیکوتاوه‌ته‌ سەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی کردووە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە."