کوردستان

پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکرێتەوە

23-05-2023
پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکاتەوە و لە پانێلێکی تایبەت بەشدار دەبێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 5/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 10:30 پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر دەکاتەوە و پاشان لە پانێلێکی تایبەتدا بەشدار دەبێت.