کوردستان

دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

16-05-2023
دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.