کوردستان

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

12-05-2023
شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەسبەینێ شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین، چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و لەهەندێک ناوچەش، مەودای بینین بۆ 2-4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردوە: سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەهۆى خێرایی باوە تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک هەندێک کات لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم مەودای بینین بۆ نزیکەی 2 تا 4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.