کوردستان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دواخرا

09-05-2023
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دواخرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی زانیارییەکان، لەبەر گەڕانەوەی تیمی وزاری یەكێتی كۆبوونەوەی سبەینێ خرایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سێشەممە تیمی وەزاری یەكێتی لەگەڵ بافڵ باڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە و بڕیار لە بارەی گەڕانەوەوە دەدات.

گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، دوای ئەوە دێت دوێنێ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبونەوە.