کوردستان

لە بەردەڕەش مانگایەک دەبێتە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ و حەوت کەس بریندار دەبن

06-05-2023
لە بەردەڕەش مانگایەک دەبێتە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ و حەوت کەس بریندار دەبن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سنوری قەزای بەردەڕەش، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە حەوت کەس بریندار بوون کە رووداوەکە بەهۆی مانگایەکەوە ڕوویداوە.

رووداوەکە کاتژمێر 7:30 ڕوویداوە، سەرەتا تەکسییەکە خۆی لە مانگایەکە داوە و دواتر مانگاکە بەر ئۆتۆمبێلێکی تر کەوتووە و حەوت کەس لە رووداوەکە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، برینی بریندارەکان سووکە و سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ چارەسەر کراون.