کوردستان

پاسەوانێکی پێشووی ئاکام عومەر بە تاپڕ کوژرا

04-05-2023
پاسەوانێکی پێشووی ئاکام عومەر بە تاپڕ کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پاسەوانێکی پێشووی ئاکام عومەر، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی کۆماندۆ کوژراوە و بەپێی زانیاریەکان، منداڵێکی خۆی بە هەڵە کوشتوویەتی.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەمڕۆ چوارشەمە هێمن هورمزی تەمەن 32 ساڵ، بە هەڵە لەلایەن منداڵێکی سێ ساڵانییەوە کوژراوە کە دەستکاری تاپڕەکەی کردووە.

رووداوەکە لە گوندی کانی خان روویداوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هێمن هورمزی، پێشتر پاسەوان و شۆفێری ئاکام عومەر، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی کۆماندۆ بووە.