کوردستان

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە

30-04-2023
هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی هێڵکار لە شەقامی 60 مەتری ناو شاری هەولێر، بەشێوەی کاتی هەندێک لە رێڕەوەکان دادەخەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: "شوفێران ئاگاداردەکەینەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ، کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی 60مەتری، لەو بەشەی دەکەوێتە نێوان ترافیکی ئیسکان تاکو پێش سەنتەری میدیا دەکرێت، بۆیە ناچار دەبین بەشێوەی کاتی هەندێک رێڕەوەکانی شەقامەکە دابخەین لەکاتی کارکردن، تکایە ئاگاداربن".