کوردستان

دوو کەس لە داقوق گیانیان لەدەستدا

29-04-2023
دوو کەس لە داقوق گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ شەممە 2023/4/29 ئۆتۆمبێلێک کەوتە پرۆژەی ئاوی داقوقەوە وبەهۆیەوە دوو کەس خنکان.

فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ سەعات ٣.٣٠ خولەک ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی تێدابووە و لە شاری نەجەفەوە بەرەو ھەرێمی کوردستان ھاتووە، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە پڕۆژەی ئاوی داقوق.

راشیگەیاند، دووان لە سەرنشیینەکان خنکاون و دوانی تریشیان برینداربوون، تا ئێستاش تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوای خنکاوەکەی تردا بەردەوامە.