کوردستان

بەرپرسێکی مەرزی پەروێزخان لە لایەن ھێزێکی یەکێتییەوە رفێندرا

26-04-2023
بەرپرسێکی مەرزی پەروێزخان لە لایەن ھێزێکی یەکێتییەوە رفێندرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئارام سایەخان بەرپرسی پێشووی راگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان‌و (شەرمین عەلی) هاوسەریی کە بەرپرسی کامێراکانی پەروێزخان بووە، لەلایەن هێزێكی یەکێتییەوە رفێندران. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، رفاندنەکە پەیوەندی بە چەندین دۆسیەی گەندەڵیی مەرزەکەوە ھەبووە کە لەبەر دەستیاندا بووە ھەبووە و یەکێتی لە ترسی بڵاوکردنەوەی ئەو مەلەفانە، ئەو دوو ھاوسەرەی رفاندووە و تا ئێستا نازانرێت لە کوێن.