کوردستان

روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە شەقامی 120 مەتری

19-04-2023
روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە شەقامی 120 مەتری
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە شەقامی 120 مەتری راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رۆژی 18-04-2023 کاژێر 09:00ی شەو رووداوێکی کوشتن روویدا لە شەقامی 120 مەتریی شاری ھەولێر و تۆمەتبار (م. ص. ع) لە ھەمان کاتدا خۆی رادەستی یاسا کرد و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.