کوردستان

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی راگەیاند

18-04-2023
حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی راگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە 20ی نیسان تا 24ی نیسان لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى ٢٠ى نیسان تا ڕۆژى دووشەممە ٢٤ى نیسانى ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمى کوردستان پشووى فەرمییە و ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى ٢٥ى نیسانى ٢٠٢٣ دەوامى فەرمى دەست پێ دەکاتەوە.