کوردستان

کەش و هەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان راگەیەنرا

12-04-2023
کەش و هەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان راگەیەنرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی: رۆژی جەژن کەدەکاتە هەینی 21 - 4 - 2023 باران دەبێت و باراناوی دەبێت ، بەهۆی زۆری جێگیر بوونی سیستەمی بەرزه پەستانەکان لەم مانگەو مانگی داهاتودا لەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا تایبەت ناوەڕاست و باکورو خۆرئاوای ئەوروپا ئەمەش وادەکات بۆ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانە بێت و سیستەمی نزمە پەستان باڵادەست بێت و زۆر باش بێت هەروەها لەسەر ناوچەجیاوازەکانی خۆرهەڵات و باشوری ئەوروپاش زیاتر باش دەبێت لەگەڵ ئێرەیە.

وتیشی: بەوهۆیەوە لەڕۆژانی جەژن و بەولاوەش شەپۆلەکانی باران بۆ ناوچەکانی هەرێم و عێراق بەردەوام دەبن حاڵەتی تری بەهێزی تری بارانمان دەبن لەم مانگە بێجگە لەمەی ئێستاو مانگی پێنجیش حاڵەتی بەهێزی بارانمان دەبێت.