کوردستان

هەسەدە: مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بووە

08-04-2023
هەسەدە: مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دوێنێ هەینی 2023/4/7 مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی بووە و لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە گەراوەتەوە رۆژئاوا.

فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە راشیگەیاند، "دوێنێ لەکاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە سلێمانی بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەبەر سەلامەتی مەزڵوم عەبدی هیچ زانیارییەک لەسەر سەردانەکەی بڵاو نەکراوەتەوە