کوردستان

دۆخی تەندروستی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ناجێگیرە

06-04-2023
دۆخی تەندروستی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ناجێگیرە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەستا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، وەستا حەسەن، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشك، رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی كراوەو ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

وەستا حەسەن، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بووە، هەروەها لە كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا.