کوردستان

شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و مەترسی لافاو هەیە

05-04-2023
شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و مەترسی لافاو هەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشناسانیش هۆشداری بارینی بەخوڕ و لافاوی گەورە دەدەن.

پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی داتا و زانیاری ئاژانسە جیهانییەکان کە چاودێری کەشوهەوا دەکەن، شەپۆلەکە لە رۆژی چوارشەممەوە 2023/3/5 دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و تا رۆژی یەکشەممە 2023/3/9 بەردەوام دەبێت.