کوردستان

دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستی بەسەردا گیراوە

18-03-2023
دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستی بەسەردا گیراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە شاری سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی بە شۆفێرەکانیانەوە لەلایەن هیزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.


سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی بەنزیندا دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکیش لە نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دراوە کە بەناوی ئیدارەی گشتیی ئەو حیزبەوە تۆمار کراون.

تەواوی ژمارەی تابلۆی ئەو تۆتۆمبێلانە دراوەتە بازگەکان و هیزە ئەمنییەکان کە دەستیان بەسەردا بگرن.