کوردستان

کرێکارێک لەسەر باڵاخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

08-03-2023
کرێکارێک لەسەر باڵاخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ چوارشەممە 2023.3.8 لە سەنتەری بازاڕی دهۆک کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵاخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و تەمەنی 35 ساڵ بوو، لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵاخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

کرێکارەکە وەستای تەختەبەستی بیناسازی و نیشتەجێی کەمپی ئاوارەکان بوو لە پارێزگای دهۆک.