کوردستان

سعودییە 5 ملیار دۆلاری لە بانکی ناوەندی تورکیا داناوە

06-03-2023
سعودییە 5 ملیار دۆلاری لە بانکی ناوەندی تورکیا داناوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سعودییە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ تورکیە واژۆ کرد بۆ دانانی پێنج ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی تورکیا.

لە ڕاگەیەندراوێکی سندوقی گەشەپێدانی سعودییەدا هاتووە، ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئەحمەد ئەلخەتیب سەرۆکی SFD و سەحاپ کاوچیۆئۆغڵو، پارێزگاری بانکەکە واژۆ کراوە.

لە بەیاننامەکەدا SFD ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم وەبەرهێنانە وەک درێژکردنەوەی پەیوەندییە مێژوویی و هاوکارییە نزیکەکانی نێوان شانشینی سعودیە و کۆماری تورکیە و گەلی برایان دێت".

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، محەمەد بن عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی سعودییە ڕایگەیاند، سعودییە بڕی پێنج ملیار دۆلار لە بانکی ناوەندی تورکیادا پێشەکی دەکات.