کوردستان

ژمارەیەک زیندانی لە هەولێر هەڵهاتن

06-03-2023
ژمارەیەک زیندانی لە هەولێر هەڵهاتن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاریان ئەحمەد وتەبێژى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، لەبارەى هەوڵێکى هەڵاتن لە چاکسازى ژنان و نەوجەوانانى هەولێر ڕاگەیاند، 6 منداڵ رایان کردووە و پێنجیان دەستگیرکراونەتەوە.

راشیگەیاند کە ئەوانە حکومدراو نین و سەر بە وەزارەتى ناوخۆ نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرجەمیان تەمەنیان خوار هەژدە ساڵانن و سورین، کەیسەکانیان لە وەزارەتى ناوخۆیە، بەڵام لەبەر تەمەنەکانیان لە چاکسازى ژنان و نەوجەوانانى هەولێر هێڵدراونەتەوە.