کوردستان

مەسرور بارزانی لە هەولێر پیشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی کردەوە

02-03-2023
مەسرور بارزانی لە هەولێر پیشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی کردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارى هەولێر پیشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێل (AUTO SHOW)ی کردەوە لە گوتەیەکیدا ڕایگەیاند، "زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلم كرد له‌ شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له‌ ڕێكخه‌رانی پیشانگه‌كه‌ بكه‌م، كه‌ به‌ڕاستی له‌ ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێكوپێك پیشانگه‌كه‌یان ڕێكخستووه‌".
له‌ به‌شێكی دیكەی‌ گوتەکەیدا گوتی: "ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له‌ پیشانگه‌كه‌دا نمایش کراون، پێمخۆشه‌ كه‌ ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگات به‌ ئاواتی خۆی".