کوردستان

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو هاوڵاتی بە فیشەك بریندار كردبوو

18-02-2023
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو هاوڵاتی بە فیشەك بریندار كردبوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتی بەفیشەك بریندار كردبوو .

دوای ئەوەی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ‌ لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بەفیشەك بریندار بوون، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

لەئێستادا تۆمەتبار ( د،أ،ع لەدایكبووی 1977) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان