کوردستان

بردنەدەرەوەی پارەی کاش لە دەروازەکان قەدەغە دەکرێت

11-02-2023
بردنەدەرەوەی پارەی کاش لە دەروازەکان قەدەغە دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە راگەیێندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل کە هەرێمی کوردستان بە تورکیا و باکووری کوردستان دەبەستێتەوە رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین رێونێنی، گواستنەوەی پارەی کاش لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راگیراوە.

هەر ئەمڕۆ شەممە، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ کە هەرێمی کوردستان بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبەستێتەوە ڕایگەیەناند: "ئێمەش رێنوێنیمان بۆ هاتووە کە نابێت رێگە بدرێت دۆلاری کاش ببرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بە دەروازەکەدا تێپەڕێت".

ڕاشیگەیاند: "لەم رێنوێنییەدا روون نەکراوەتەوە کە گەشتیار دەتوانێت پارەی کاشی پێبێت یان نا، رۆژانی دواتر روون دەبێتەوە بڕیارەکە چۆن دەبێت".

پێش ئەو ڕێنماییانە، هەر گەشتیارێک سەردانی وڵاتانی ئێران و تورکیای کردبێت ئازادبووە کە 10 هەزار دۆلاری کاشی پێبێت.