کوردستان

بەفربارین دەگاتە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە

07-02-2023
بەفربارین دەگاتە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی:

دەرکەوتنی شەپۆلێکی نوێ سەرما و بەفربارین

بەگوێرەی دوایین گۆرانکاریەکان ئەگەر ھەیە لە ئێوارەی رۆژی شەمەی ھەفتەی داھاتوو ١١-٢-٢٠٢٣ شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچەکانمان بگرێتەوە کە کاریگەریەکانی زیاتر لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەیە

لەدەستپێکی دابارینەوە پێشبینی دەکرێت بەبەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێبکات و بەفر تا بەرزایەکانی ٥٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا ببارێت و تا ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ١٢-٢ بەردەوامی ببێت .

لە ئەگەری جێگیربوونی لەکاتی نزیکدا زانیاری زیاترتان بۆ دەخەینەڕوو … والله اعلم..