کوردستان

سلڤانا دڵشاد بۆچی دەستگیر کراوە؟

05-02-2023
سلڤانا دڵشاد بۆچی دەستگیر کراوە؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کچە چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سلڤانا دڵشاد لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، سلڤانا دڵشاد شەمعون، بە تۆمەتی بەکارهێنانی پێگەکەی وەکو بازرگان و هەڕەشەکردن لە کەسانی تر دەستگیر کراوە.

سلڤانا لەگەڵ هاوڕێیەکی هەڕەشەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و ئەویش سکاڵای لەسەر هەردوکیان تۆمار کردووە.

سلڤانا کچە چالاکوانی مەسیحییە و خەڵکی قەزای کۆیەیە.