کوردستان

شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە

31-01-2023
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بەهۆی هاتنی کاریگەریى بارستەهەوایەکى جەمسەریی ساردتر، لە ڕۆژى هەینى کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت، پێشبینیى بەفربارین لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە هەیە."

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەریى ئەو بارستەهەوایە ساردە هاوکاتە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست کە لە ئێستا وەک شەپۆلێکى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمانە، کاریگەریی ئەو بارستەهەوایە ساردە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە.