کوردستان

پاش سەردانەکەی مەسرور بارزانی، بەغدا کاروانێکی نەوت دەنێرێتە هەرێم

25-01-2023
پاش سەردانەکەی مەسرور بارزانی، بەغدا کاروانێکی نەوت دەنێرێتە هەرێم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا، حکومەتی عێراق كاروانێكی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێ بەرامبەر دابەش دەكات و 30 تەنكەری بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە و 30 تەنكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت.


چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لەبازاڕەكانی كوردستاندا روو لە دابەزین بكات و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی خێراتر بکات.