کوردستان

بانکی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆتایی دێت

14-01-2023
بانکی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆتایی دێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی جەخت لەسەر راگەیەندراوی پێشووی بانکەکە دەکات کە بەڵێنیان دابوو بە گرتنە بەری چەند ڕێگا و ڕێککارێک نرخی دۆلار دادەبەزێنن و دینار بەرز دەکەنەوە .

پارێزگاری بانکەکە دەڵێت لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمی دینار بەرامبەر دۆلار ھەر ١٤٥٦ بوە بەڵام ئەوەی نێو بازارەکان ترس و دڵەڕاوکێ و کەم بونەوەی دراوی قورسی وەک دۆلارە و ئەو پرسەش بەشێوەی بنەڕەتی کۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەکرێت و ئیدی قەیرانێک نامێنێت بەناوی قەیرانی دراو .